کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە لوبنان شەهید بوو.
کەنعانی وتی، "بسم الله الرحمن الرحیم وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْیَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ. رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.